بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند: لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سێ تانکەر کە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمزیان پێشێل کردووە، تەقینەوە و ئاگریان گرتووە و دووکەڵی ئاگری ئەو تانکەرانە ئاسمانی گەرووی هورمزی داگرتووە.
ئەم تانکەرانە بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان کوژاوەتەوە و سوپای قاچاخچی و دەستدرێژکاری ئەمریکی فێڵیان لێ دەکات و دەیاننێرێتە ناو گەرووی هورمز دەسووتێن.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت: چەندین جار ڕێساکانی ئێران بۆ گەرووی هورمز بە هەموو کەشتیەکان ڕاگەیەندراوە و ئەو کەشتیانەی کە سەرپێچی لەو ڕێسایانە دەکەن و لەگەڵ سوپای قاچاخچی ئەمریکیدا دەبن بۆ تێپەڕین بەو ڕێگا بێ مۆڵەتانەی کە لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، جگە لەم چارەنووسە هیچ چارەنووسێکی دیکەیان نابێت.
Your Comment